به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"فارووق مه‌حموودی" که له ڕه‌وتی سه‌ردانی نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، شاره‌وانی سه‌قز و کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسانی شاری سه‌قز له پلانه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری کۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام خومه‌ینی (ره) شارستانی سه‌قز قسه‌ی ده‌کرد، وتی: له‌م ساڵدا ئه‌م ئیداره‌یه به یارمه‌تیی و پاڵپشتیی کردنی به‌رپرسانی پارێزگایی و وڵات چێ‌کردنی 21 ماڵی بۆ یارمهتخوازان له ده‌ستووری کار کردن دایه، که بۆ چێ‌کردنی هه‌ر یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له ناو شاردا 15 میلیۆن و هه‌ر یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی ناو ئاوایی 10 میلیۆن تمه‌ن یارمه‌تیی بێ به‌رامبه‌ر ئاراسته ده‌کات. هه‌روه‌ها نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی 80 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی یارمه‌تیخوازان به پێدانی 4 میلیۆن تمه‌نی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ر یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له‌م ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها له ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و پیشه بۆ 92 که‌س له‌م ساڵدا تا ئێستا هه‌واڵی دا و وتی: بۆ هه‌ر یه‌ک که‌س ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بڕی 150 تا 300 میلیۆن ریاڵ به گشتیی 14 میلیاڕد و 200 میلیۆن ریاڵ ئاسانکاری هه‌رزان بایی به‌وان دراوه و ئه‌م روانگه‌یه درێژه‌ی ده‌بێت.
مه‌حموودی له هاوکاریی کردن و پاڵپشتیی نوێنه‌ری مه‌جلیس، فه‌رماندار و شاره‌وانی سه‌قز و ئیداره‌کانی دیکه و خێرخوازان سوپاسی خۆی ئاراسته کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310